450 كۆچبه‌ری تر له بیلاروسیاوه گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر
09:51 - 27/11/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
دره‌نگانێكی شه‌وی
رابردوو 450 كۆچبه‌ری تر، له بیلا روسیاوه گه‌ڕانه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
شه‌وی پێنجشه‌ممه
له‌سه‌ر هه‌ینی رابردووش کاروانێکی تری کۆچبەرانی عێراقی لە بێلاڕوسەوە گەڕانەوە فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتیی ھەولێر، کۆچبەران نزیکەی ١٧٠ کەسن و زۆربەیان خەڵکی پارێزگاکانی ھەرێمی
کوردستانن.
لە ماوەی دوو
رۆژی رابردوودا ئەوە سێیەم کاروانی کۆچبەرانی بێلاڕووسە کە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی
کوردستان و عێراق.
تائێستاش زیاتر
لە 1000 کۆچبەر لە بێلاڕوسەوە گەڕاونەتەوە عێراق.
دابینكردنی فڕۆكه
بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، ٦١٧ کۆچبەری عێراقیان لە
بێلاڕوسەوە گەڕاندووەتەوە و ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەی کۆچبەرانی
عێراقی لە بێلاڕوسەوە بەردەوامن.
جووتیار
عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتەر نووسیویەتی، گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە
بە هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق ئەنجامدراوەو
راشیگەیاند، "ئێمە پابەندین بە گەڕاندنەوەی هەمموو تاکێکی کورد کە خوازیارە
بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".