1326 کوردستان

ڕۆژنامەی تێلگراف: خاتونێكی هه‌ولێری قوربانی به‌له‌مه‌ نوقومبوه‌كه‌یه‌

09:26 - 27/11/2021

زه‌مه‌ن – كاوه‌ڕه‌ش

 ڕۆژنامەی تێلگراف وێنەو ناوی یەكەم قوربانی مەرگەساتی غەرق بونی  بەلەمەكەی ڕۆژی چوارشەممەی ئاشكرا كردوه‌، كەخاتونێكی كوردەو خەڵكی پارێزگاری هەولێرە.

ئەو خاتونە ویستویەتی بەڕێگای نایاسایی و بەلەمی چوپ بگاتە لای هاوسەرەكەی لەبەریتانیا.

 

تۆڕی هەواڵی (BBC) بڵاویکردەوە، مەریەم نوری محەمەد ئەمین یەکێک بوو لەو 27 کەسەی کە ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا گیانی لەدەستدا.

دەستگیرانی مەریەم، کە لە بەریتانیا دەژی بە(BBC) راگەیاندووە، مەریەم لەو کاتەدا کەچوپەکەیان هەوای تێدا نەماوە ئاگاداری کردۆتەوە و پێی راگەیاندوە کە ژیانیان کەوتۆتە مەترسییەوە.

بە وتەی دەزگیرانەکەی مەریەم، تیمەکانی ناو دەریا زۆر درەنگ بەهانای ئەو کۆچبەرانەوە چون کە (17) پیاو و  شەش ژن بوون کە یەکێکیان دووگیان بوو، هاوکات هەر لەو روداوەدا سێ منداڵیش گیانیان لەدەستداو.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بەپێی گوتەی ده‌ستگیرانی مریه‌م، لەبەریتانیاوە بۆ تێلگراف،  لەكاتی سەركەوتنی هاوسەرەكەی بۆ ناو چوپە بەلەمەكە، لەڕێگای جی پی ئێسەوە، چاودێری شوێنی جوڵەی ئەوی كردوە بۆ ماوەی زیاتر لەچوار كاتژمێر، بەڵام لەپڕ  پەیوەندی جی پی ئێسەكەی لەناوەڕاستی دەربەندی ئینگلیزدا نامێنێت.

 


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن