ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: نزیکەى 300 گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون
10:25 - 26/11/2021
زهمهن_سلێمانی
ئەنجومەنی سەرتاسەری
مامۆستایانی ناڕازی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاشکرای دهكهن کە "نزیکەى 300 گەنج و چالاکوان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی
خوێندکاران دەستگیرکراون".
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئهنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی
مەدەنی دەڵێن،
"هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ له خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی
زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان
دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و
ڕفاندن وڕاوەدونان کەوتونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران."
ئاماژهیان بهوهشكردووه،
"بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی 300 گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون و تا
ئێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە."
ئهوهش هاتووه، بەپێویستی
دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینە ڕوو.
١ــ
پشتگیری داوای ڕەوای خوێندکاران دەکەین و داواکارین دەسەڵاتداران لە زووترین کاتدا
و بەبێ خۆدزینەوە داوا ڕەواکانیان بۆ جێ بەجێ بکات.
٢ــ
پێویستە بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان بەبێ پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان ئازاد
بکرێن .
٣ــ داوا
لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و قونسڵی وڵاتان دەکەین
و بێنە سەرخەت و فشار لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەن تا بەزووترین کات سەرجەم
دەستگیرکراوان ئازاد بکەن .
٤ــ بە
سەربازگەکردنی زانکۆ و پەیمانگاو شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بهێنرێ .
٥ــ
قەرەبووی مادی و مەعنەوی دەستگیراکراوان و ئازاردراوان بکرێتەوە .
لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنن کە
"لە ئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و چالاکوانان و کۆتایی
نەهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت."