ده‌وامی زانكۆ بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ راگیرا
07:18 - 26/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ڵه‌بجه
ئەنجومەنی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه بڕیاریدا، بە وەستاندنی پرۆسەی خوێندن له سه‌رجه‌م کۆلێج و بەشەکانی زانكۆكه بۆ ماوەی
چوار ڕۆژ.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاماژە
بە ڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی سەبارەت پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی
زانکۆکان بۆ راگەیاندنی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن، خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجومەنی
زانکۆی هەڵەبجە بریاریدا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ،لە رۆژی یەک شەممە ٢٠٢١/١١/٢٨ تاوەکو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١ ، دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆمان
رابگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، راگرتنی ده‌وام بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی
خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکانه.