پەرلەمانتارانی گۆڕان ئە‌و خوێندکارەیان بەسەرکردەوە کە بەشه‌ق و پێلەقە لەسەری درا
05:49 - 26/11/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
فراكسیۆنی گۆڕان ئە‌و خوێندكارەیان
به‌سه‌ركرده‌وه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا لەلایەن كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكانەوە
بەشه‌ق و پێلەقە لەسەری درا.
گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسێۆنی گۆڕانرایگەیاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئاکار
دانا خوێندکاری بەشی کارگێڕی پەیمانگای سلێمانی مان کرد کە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە
ئازار درابوو لەکاتی خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی سلێمانی و پشتیوانی گۆڕان و
فراکسیۆنی گۆڕان مان گەیاند وبەڵێنمان پێدان ھاوکاریان دەبین بۆ پاراستنی مافی یاساییان و بەدواداچون دەکەین تا یاسا سەروەر
بێت.
رۆژی 23ی ئه‌م مانگه له خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی،
ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان، به شه‌ق و پێله‌قه له سه‌ری خوێندكارێك ده‌دات
و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
رۆژی دواتر ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتییان دەست بەجێ هەستا بە دەستبەسەر کردن و
ئەنجامدانی کاری یاسایی لەگەڵ ئە‌و كە‌سە‌ی شه‌قی له‌سه‌ری خوێندكاره‌كه‌دا.