شەش کەس هەڵدەکوتەنە سەر ماڵی گەنجێكی كورد و دەیکوژن
04:39 - 26/11/2021
زهمهن_بهریتانیا
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە شەش کەس کە ئەوانیش کوردن هەڵدەکوتنە
سەر ماڵی گەنجێکی کورد لە بەریتانیا و دەیکوژن و براکەشی بە سەختیی بریندار دەکەن.
عەبدوڵا رەسوڵ، پورزای گەنجە کوژراوەکە کە ئەویش لە
بەریتانیا دەژی، به میدیاكانی راگهیاندووه: "سیبوور سلێمان ئەو گەنجەی
کوژراوە تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی ژاراوەی پشدەرە لە ئیدارەی راپەڕین، چەند ساڵ
لەمەوبەر هاتووەتە بەریتانیا و لەگەڵ براکەی لە نۆتینگهام دەژیا، تازە هاوسەرگیریی
کردبوو و ماوەیەکی کەمیشە مافی نیشتەجێبوونی پێدرابوو".
عەبدوڵا رەسوڵ، لەبارەی چۆنیەتیی رووداوەکەوە وتی:
"ئەو پورزایەی من دوکانی سەرتاشخانەی هەیە، هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ بکوژەکان
بووەتە دەمەقاڵێی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش بکوژەکان کە شەش کەس بوون بە چەقۆوە
هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیان، سیبوور سلێمانیان کوشتووە و براکەشیان بەناوی سەرتیپ سولەیمان
بەسەختی بریندارکردووە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە".
بە وتەی پورزای گەنجە کوژراوەکە، هەر شەش کەسەکە کە
ئەوانیش کوردن و خەڵکی ژاراوەی پشدەرن لە ئیدارەی راپەڕین، دەستگیرکراون و ئێستا
لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.