دادگای هه‌ولێر بڕیاریدا مانگی 2 بێریڤان دادگایی بكات كه ساڵێكه له زیندانه
07:36 - 25/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
پارێزه‌رێكی
ده‌ستگیركراوانی چالاكوانانی بادینیان رایگه‌یاند، دادگای تاواني دووى هەولێر، بڕیاریدا مانگی 2ی
ساڵی داهاتوو، بێریڤان ئەیوب دادگایی بكات كه ساڵێكه به‌بێ داگاییكردن له
زیندانه.
به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌ری
خۆبه‌خشی كه‌یسی ده‌ستگیركراوانی بادینان به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، دادگای
تاواني دووى هەولێر ڕۆژی 14ی2ی2022 وەک یەکەم ڕۆژی دادگایی کردنی بێریڤان ئەیوب
دیاریکرد، كه ناوبراو ماوەی یەک ساڵە بەبێ دادگایی لە زیندان هێلدراوەتەوە دوچاری
چەندین فشار و کێشەی کۆمەڵاتی کراواتەوە.
وتیشی، بێریڤان بەپێی مادەی
١ له ياسای ژماره ٢١ ى سالی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کورستان دەستگیرکراوە کە تایبەتە بە
تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.