بۆ یەکەم جار نەخۆشخانەیەکى تایبەت بە ئالوودەبووانى مادەى هۆشبەر لە هەرێم دروست دەکرێت
06:26 - 25/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
بۆ یەکەم جارلە عێراق و هەرێمى کوردستان، بڕیار دراوە
بە دروستکردنى بەردى بناغەى نەخۆشخانە و ناوەندێکى تایبەت بە وازهێنان و
خاوێنبوونەوەى ئالوودەبووانى ماددەى هۆشبەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
25/11/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه کە
ئیبڕاهیم ئیدریس باپیر، سه‌رۆكی بۆردی كۆمپانیای داڤینشی، کە ئەو وەبەرهێنەرەیە
نەخۆشخانەکە دروست دەکات سەبارەت بە‌م بیرۆکەیە رایگەیاندووە: "ئێمە سه‌رقاڵی
دروستکردنى پڕۆژە‌یەکین وەک ناوەند و نە‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت بە ئاڵووده‌بووانی
مادده‌ی هۆشبه‌ر، هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌م بیرۆكه‌یەش بۆ ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه
كه دوو لاو‌ی خوار 20 ساڵم بینى کە به ده‌ست مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ئاڵووده
ببوون و هیلاكی كردبوون، له به‌رانبه‌ردا هیچ شوێنێك نه‌بوو چاره‌سه‌ریان بكات،
بۆیه دركم به‌و ڕاستییه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هیچ سه‌نته‌رێك بۆ
چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بووان به ماددەی هۆشبه‌ر نییه، بۆیە کەوتمە دیراسه‌کردنی
بابەتەکە و به‌دواداچوونم كرد كه چ لایه‌نێك په‌یوه‌ندیداره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به
جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌ی پڕۆژە‌كه بكه‌ین".
دەشڵێت: "دوای به‌دواداچوونمان ده‌ركه‌وت له
هه‌رێمی كودستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری سه‌ره‌كی ئه‌م
بابه‌ته‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆپۆزه‌لێكمان پێشكه‌ش کرد و به خۆشحاڵییه‌وه
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز كرایه‌وه و
ئەوانیش ڕەزامەندییان دا و دواتر ڕەوانەى وه‌به‌رهێنان كراین".
ئاماژەشی بەوەداوە:
"له‌م هه‌نگاوه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتوانی ئێمه‌ی كرد و له سه‌رۆكایه‌تی
و وه‌زاره‌تی شاره‌وانییەوە به پانتایی 20 هه‌زار مه‌تر زه‌وی پێویست بۆ پڕۆژەکە
دابین كرا و ئیستا هه‌موو ڕێكاره‌كان ته‌واو بوون و بڕیار وایە بە‌م زووانە ده‌ست
به دروستكردنی باڵه‌خانەکەى بکەین".
سەبارەت بەوەی ئایا
ئاڵووده‌بووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان هێندە زۆر بوونه، کە بیر له پڕۆژە‌یه‌كی له‌م
شێوه‌یه بکرێتەوە؟ ئیبڕاهیم ئیدریس رایگەیاندووە: "به بۆچوونی به‌نده ڕێژە‌كه
له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی به‌رزدا نییه، چونكه به گوێره‌ی داتا به‌رده‌سته‌كان
سه‌ره‌ڕای بوونی كه‌سانی ئاڵووده‌بوو به‌و ماددانه، نه‌گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی مه‌ترسی،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویستە ئه‌و گه‌نج و كه‌سانه‌ی ئاڵووده بوونه و ئه‌و
هه‌ڵه‌یان كردووه، شوێنێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن".
هەروەها لەبارەی وردەکاری
پرۆژەکەوە ئەوەی خستە روو: "ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یە وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشانه‌یه‌كی
دیکە نییه، به‌ڵكو پێویستی بە چاودێرى و سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
و وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده و داد هەیە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئاسایشیش لایه‌نێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیدارە بە‌م پڕۆژە‌یه، چونكه وه‌ك دەزانرێت
ئه‌و كه‌سه‌ی بە مادده‌ی هۆشبه‌ر ئاڵووده دەبێت، پێویستی به‌وه‌یه له كاتی سه‌ردانیكردنی
نه‌خۆشخانه‌كه ماوه‌ی سێ مانگ یان چه‌ند مانگێك بمێنێته‌وه و سەردانى نه‌خۆشخانه‌که
بكات، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته نهێنییه‌كانی پارێزراو بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قوتابی
بێت دەبێت خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات بۆیە پێویستى بە هۆڵی خوێندن و كتێبخانه و مه‌له‌وانگه
و پێداویستییه‌كانی تری په‌روه‌رده‌یی دەبێت کە ئێمە فه‌راهه‌می دەکەین، به‌دڵنیاییه‌وه
ئه‌م ورده‌كارییانه زیاتر كاری پزیشک و پسپۆڕە‌كانە".
روونیشیکردووەتەوە:
"چاره‌سه‌ركردنی ئاڵووده‌بووان چه‌ند به‌شێك و چه‌ند قۆناغێكه، بۆ نموونه
له مانگی یه‌كه‌مدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها
له ماوه‌ی سێ مانگدا تووشبوو ده‌توانێت به سوودوه‌رگرتن له چاره‌سه‌رییه‌كان جه‌سته‌ی
خۆی له مادده‌ی هۆشبه‌ر پاك بكاته‌وه، هه‌روه‌ها تووشبووی تر هه‌یه كه پێویستی
به چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن هه‌یه، ئێمه بۆ ئه‌م مەبه‌سته سه‌ره‌تا ده‌ست به قۆناغی
یه‌كه‌م ده‌كه‌ین كه پێدانی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییه، چونكه له قۆناغی دووه‌م
پێویست به بوونی پانتاییه‌كی زۆری زه‌وی و شوێنێكی دوور ده‌كات، واته ئێمه
زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌و تووشبووانه ده‌كه‌ین كه به‌كارهێنانی مادده‌كه‌یان له
سه‌ره‌تایه یان ماوه‌یه‌كی كه‌مه ده‌ستیان پێكردووه، سوپاس بۆ خوا كه له هه‌رێمی
كوردستان حاڵه‌تی زۆر خراپی تووشبووانمان نییه، به‌ڵكوو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه هه‌یه
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سه‌ردانی ئوردن و توركیا و وڵاتانی تر ده‌كه‌ن، بۆیه
ئێمه له‌م سۆنگه‌یه‌وه به پێویستمان زانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ش له
هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ین".
ـ لەبارەی ئەوەی ئایا
ئالووده‌بووان له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن؟ ئیبڕاهیم ئیدریس گوتی:
"لەمبارەیەوە دوو سێ بۆچوون هه‌یه، به گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژە‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانه،
هه‌وڵ ده‌درێت ته‌نها لایه‌نه ماددییه‌كه مه‌به‌ست نه‌بێت، هاوكات ڕێكخراوی تری
په‌یوه‌ندیدار پشتوانی كه‌سانی تووشبوو ده‌كه‌ن، له لایه‌كی تره‌وه خودی خانه‌واده‌كان
كه توانای داراییان هه‌یه پێیان خۆشه له ڕووی ماددیه‌وه هاوكار بن و به
جۆرێك له جۆره‌كان خه‌رجی منداڵه‌كانیان بكه‌ن كه ئاڵووده بوونه، به دڵنیاییه‌وه
حكوومه‌تیش پشتوانی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌كات".