520 کوردستان

بەیاننامەیەكی نارەزایی لە ژمارەیەك لە مامۆستای زانكۆ و پەیمانگاكانەوە

04:40 - 25/11/2021

"زەمەن"


ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆو پەیمانگاكان لەسەر شكاندنی حەرەمی زانكۆ هاتنە دەگەنگ و ژمارەیەك داواكاریی دەخەنەڕوو.

 

دەقی بەیاننامەكە:

بۆ سەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندن هەرێمی كوردستان

دەقی بەیاننامەی نارەزایەتی ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان 

بۆ بەڕێزان: سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان
     سەرۆكایەتی پارلەمانی كوردستان
               وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
      هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت 
 رێكخراوە ناحكومیەكان

ئێمە وەك كۆمەڵێك لە مامۆستایانی بەشە جیاوازەكانی زانكۆ و پەیمانگا و كۆلێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، وەك دەربڕینی هەستی بەرپرسیارێتی ئەكادیمی و پیشەیی و پەروەردەی خۆمان، لەم بارودۆخەی ئێستادا كە خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە، ئیدانەی هەموو ئەو پێشێلكاری و سوكایەتیانە دەكەین كە بەرانبەر بە خوێندكارە ئازیزەكانمان و حەرەمی زانكۆ دەكرێت، چونكە ئەوان داینەمۆی بەگەڕخستنی بیر و هۆشیاری و ئایندەی ئەم وڵات و میللەتەن، ئەوان داوای مافی خۆیان دەكەن وەك هەر هاووڵاتیەكی دیكەی ئەم هەرێمە، ئەوانە لەدۆخێكی خراپی ئابووریدا دەژین، ئێمە لەنێو پۆلەكانی خوێندندا هەست بەترپە و لێدانەكانی دڵیان دەكەین و رۆژانە دەیانبینین چونكە بەشێكی زۆری خوێندكارانی زانكۆی حكومییەكان، منداڵی هەژار و كەمدەرامەتی خێزانە بەش مەینەتەكانی ئەم وڵاتەن.
سەرەڕای هەموو ئەو پێشلكاریانەی كە بەرانبەر بە رۆژنامەنووسانی كەناڵە جیاوازەكانی راگەیاندن دەكرێت لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركە رۆژنامەنوسییەكانی خۆیاندا، ئەوان بڵندگۆی دەربڕینی هەستی شەقامن، بەڵام لە هەموو رووداوێكدا رووبەرووی مەترسی و لێدان و تەنانەت برینداكردنیش دەبنەوە، ئەوەش وایكردووە كە هەرێمی كوردستان بكەوێتە هێڵی سووری مەترسی رۆژنامەنووسان لەسەر ئاستی راپۆرتی رێكخراوە رۆژنامەنووسیەكانی جیهاندا.
هەربۆیە داواكارین لە:
1- سەرۆكایەتی حكومەت، كە بەزوترین كات، داوای لێپچینەوە لەهەموو ئەو هێز و لایەنانە بكات كە سوكایەتیان بە خوێندكاران و حەرەمی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و رۆژنامەنووسان كردووە لەكاتی بە ئەنجام گەیاندنی كاری پیشەییانەی خۆیاندا.
2- سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی پەرلەمان، كۆبوونەوەی نائاسایی خۆیان بۆ بەدواچوونی داواكاری خوێندكاران ئەنجام بدەن، بە لەبەرچاوگرتن و گوێگرتن لە خودی خوێندكاران لەنێو پەرلەمانی كوردستاندا. 
3- وەزیری خوێندنی باڵا داوای لێپێچەنەوەی یاسایی لەهەموو ئەو هێز و لایەنانە بكات كە سوكایەتیان بە خوێندكاران كردووە، سەرەرای پشتگیری خۆی بۆ گەڕانەوەی دەڕماڵە بۆ سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی حكومییەكانی هەرێمی كوردستان.
4- هەموو رێكخراوە خوێندكاری و قوتابیەكان كۆدەنگ و یەكدەنگ بن لە گەڕانەوەی شایستە داراییەكانی خوێندكاران، سەڕەرای ئیدانەكردنی توندی ئەو سوكایەتی و پێشلكاریانەی كە لەناو زانكۆ و لەسەر شەقام بەرانبەر بە خوێندكارانی زانكۆ كراوە.
ناوی ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگامنی هەرێمی كوردستان 

ناوی مامۆستایان ناوی زانكۆكان و پەیمانگاكانی كوردستان
1 پ.ی. د. هێمن مەجید        زانكۆی سلێمانی 
2 پ.ی.د.صادق حمه‌غریب زانكۆی سەلاحەدین
3 د.شوان ئادەم ئەیڤەس زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
5 د. یادگار عەلی مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان
6 د.سەعدی حەسەن بارام زانكۆی هەڵەبجە
7 د. بەرهەم خالید زانكۆی سلێمانی
8 پ. ی. خالد محمد غریب زانكۆی هەڵەبجە
9 د. هەتاو حمە سالح زانكۆی هەڵەبجە
10 ئیسماعیل عوسمان زانكۆی سلێمانی
11 كامیل عومەر زانكۆی سلێمانی
12 هەژان خالید پەیمانگای دیجیتاڵ میدیا
13 رۆژان سیفور اسکندر زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
14 فاروق جەمیل كەریم زانكۆی هەڵەبجە
15 هیرۆ جەزا كۆلیژی تەكنكی كارگێری
16 د. گۆران عومەر مستەفا زانكۆی هەڵەبجە
17 مهدی حمە سەعید محەمەد زانكۆی هەڵەبجە
18 ئاودێر عوسمان باقی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی
19 سەربەست حسین قادر زانكۆی سلێمانی
20 كاوە عیزەدین
دەشتی عەلی رەشید زانكۆی سلێمانی
22 د. عارف غفور أحمد
23 ئەحمەد قادر زانكۆی هەڵەبجە
24 ئیسماعیل حاجی زەڵمی زانكۆی هەڵەبجە
25 لاوكۆ ئەمیر محەمەد عەزیز
26 ئەحمەد محەمەد
27 سازگار حمەامین کریم زانکۆی سلێمانی
28 سالار حسین پەیمانگای تەكنیكی
29








سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن