285 کوردستان

ژمارەیەک کۆچبەری کورد رزگارکران

03:43 - 25/11/2021

زەمەن_رەنج پشدەری


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوپێکی دیکەی کۆچبەران بەھۆی کون بونیەوە خەریک بووە نقوم بێت پۆلیسی دەریای فەڕەنسا بە ھانایانەوە چووە.



لە چوپەکەدا دوو خێزانی کوردی تێدابووە کە منداڵێکیان لە ناودابووە و ژمارەیان ھەشت کەس بوون، لە ئێستادا سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی کالاسن و چارەسەر وەردەگرن.


ئەمە لە كاتێكدایە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رایانگەیاند: دوێنێ‌ كاتژمێڕ ٢ی دوانیوڕۆ لەلایەن ماسیگرێكەوە زەنگی ئاگاداركردنەوە بەپۆلیس و تیمی فریاگوزاری گەیەندراوە، لەژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لەبەندەری ئینگلیزیدا. بەگوتەی دەسەڵاتدارانی ناوچەكە تائێستا ٢٧ كۆچبەر خنكاون لەو ڕووداوەدا. ئەو كۆچبەرانە بەبەلەمی بچوكی چوب ویستویانە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.

پەیوەست بەژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاندوە، چوار قاچاخچیان دەستگیركردوە كەبەرپرسن و پەیوەندیان هەبووە بەو بەلەمەی ڕۆژی چوارشەممە لەبەندەری ئینگلیزیدا ژێرئاوكەوت.

حكومەتی فەڕەنسا دەڵێ، لەسەرەتای جەنیوەری ئەمساڵەوە ١٥٠٠ قاچاخچیان دەستگیركردوە  كەدەستیان هەبووە لە بازرگانی بە كۆچبەرانەوە، لەگەڵ ئەوەش دەڵێ، گیانی زیاتر لە ٧ هەزارو ٨٠٠كۆچبەریشیان  لەمردن ڕزگاركردوە.

هەروەها وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاندوە، ئێستا  ٧٨٠ پۆلیس و سنورپارێز، لەكەنارەئاوییەكانی فەڕەنسادا ئێشك دەگرن بۆ ڕێگری لەپەڕینەوەی كۆچبەران، داوامان لەبەریتانیا كردوە كە بەهاوبەشی كەنارە ئاوییەكانی باكوری فەڕەنسا  بپارێزین و ژمارەی پاسەوانیش بۆ دوو هێندە زیاد بكەین، بۆ ئەوەی بەتەواوی ئەو ڕێگا مەترسیدارە،  قەدەغە بكەین.

تۆم پورسگلۆڤ، وەزیری كۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا، بەتۆڕی بە هەواڵی بی بی سی دوویی ڕاگەیاندوە کە ڕۆژێکی زۆر خەمبارە بۆ ئەو، لەگەڵ ئەوەش ئەو دەڵێ، هەمیشە ترسی لەڕۆژێكی مەرگەساتی واهەبووە بۆ كۆچبەران لەو ڕێگا ترسناكە.

ئەو دەڵێ" ڕاستییەکی سادە هەیە کەئەوەیە، نابێت كۆچبەران ژیانیان بخەنە دەستی قاچاخچیە خراپەکان، بۆ ئەوەی بێنە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، لەكاتێكدا ئەوان بەچەندین وڵاتی دیكەی سەلامەتی ئەوروپا، بەجێ دەهێڵن،  بۆ ئەوەی بگەنە بەریتانیا! 

دەربارەی پاراستنی كەنارەئاوییەكانی باكوری فەڕەنسا لەلایەن بەریتانیاوە، وەزیری كۆچ  دەڵێ، بەدڵنیاییەوە دەبێ هەنگاوی زیاتر بنێن لەداهاتوو، لەكاركردنی هاوبەش لەگەڵ فەڕەنسا، بەریتانیا ٥٠ملیۆن پاوەندی دیكەی بۆ فەڕەنسا تەرخانكردوە بۆپارستنی كەنارە ئاوییەكانی باكوری فەڕەنسا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن