877 کوردستان

هاوڵاتییەك لە سلێمانی لە سەرما رەقبوەوە

10:06 - 25/11/2021

زەمەن


لە شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی، تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن  65 ساڵ دۆزرایەوە كە "پێدەچێت لەسەرما رەقبووبێتەوە".


سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە "زەمەن"ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/11/2021) لە سەرەتای شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی هاوڵاتیەك لە كۆڵانێكدا خەوتووە، بەیانی دوكاندارەكانی ئەو ناوە كاتێك دوكانیان كردوەتەوە ویستویانە هەڵی بسێنن سەیر دەكەن گیانی تیانەماوە.

وتیشی "دوای ئەوەی پۆلیسیان ئاگاداركردوەتەوە و تەرمەكەی براوە و رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر.

سەركەوت ئەحمەد، دەڵێت "هیچ ئاسەوارێكی لێدانی پێوەنیە و پێشبینی دەكرێت بە نەخۆشی گیانی لە دەستدا بێت".

لەبارەی ئەوەی دەوترێت رەقبوەتەوە، وتەبێژی پۆلیس وتی "بەڵێ‌ رەقبوەتەوە..موالیدی 56 و خۆشی نەخۆشی هەبووە و دەمێكە لە سلێمانییە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن