لە گەرمیان خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە
09:41 - 25/11/2021
"زەمەن"
لە گەرمیان بەشێك لە خوێندكاران بۆ داوای دەرماڵە و خزمەتگوزاری دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە.
خوێندكارانی پەیمانگانی تەكنیكی كەلار ئەمڕۆ چوونە بەردەم ئیدارەی گەرمیان و داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان كرد.
خوێندكاران باسلەوەدەكەن، بەردەوام دەبن لە ناڕەزایی تاوەكو دەرماڵەیان بۆ خەرجدەكرێت و كێشەكانی دیكەی پەیمانگاكەیان بۆ چارەسەر دەكرێت.
پێنج رۆژە خوێندكاران، لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان دەكەن و داوای خەرجكردنی دەرماڵە دەكەن، كە لە ساڵی 2014ەوە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران راگیراوە.
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا مینحەیەكی مانگانە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانبكات، بەمەبەستی چارەسەری كێشەكانیان و هاوكاری خوێندكارانی كەمدەرامەت.