382 کوردستان

هەڵوێستی مستەفا كازمی لەسەر خۆپیشاندانەكانی هەرێم

09:31 - 25/11/2021

"زەمەن"

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، نیگەرانی خۆی لە بەكارهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكانی پارێزگای سلێمانی نیشاندا.


مستەفا كازمی، شەوی رابردوو لە تویتەرەوە پەیامێكی لەبارەی رەوشی پارێزگای سلێمانیەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی. 

مستەفا كازمی، دەشڵێت "خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن