313 کوردستان

سبه‌ینێ مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژی دابه‌شده‌كرێت

08:10 - 24/11/2021

زه‌مه‌ن_كه‌لار


پەروەردەی كەلار ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژی سنوره‌كه‌ی دەكاتەوە، كە سبەینێ‌ مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵیان بۆ خەرج دەكرێت.


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ئاگادارییەكدا بۆ بەڕێوەبەری خوێندنگاكان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی مامۆستای وانەبێژیان لایە سبەینێ پێنج شەممە 25ـ11ـ2021 كاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردەكەمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی بڕاوەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار داوای كردووه‌، بەڕێوەبەر یان یاریدەدەری قوتابخانه‌كان سەردانیان بكات.

ده‌شڵێت، ئەم پارەیە تەواوكاری مووچەی مانگی 9ۍ مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەكەمانە بەشێوەی بڕاوە (مەقتوع).

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن