بهرههم ساڵح لهبارهی خۆپیشاندان و گرژییهكانی سلێمانییهوه هاته دهنگ
07:49 - 24/11/2021
زهمهن_سلێمانی
سەرۆک
کۆماری عێراق رایگهیاند، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران
مافێکی دەستوورییە و توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی ئیدانە دهكهم.
د.
بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراقله تویتێكدا نوسیویهتی، "زۆر بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی،
خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران بۆ داخوازییەکانیان مافێکی دەستوورییە، و
توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی مایەی ئیدانەیە.
ئاماژهی
بهوهشكردووه، "پاراستنی خۆپیشاندەران ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە، با پێکەوە
ئارامی و مافی هاووڵاتی و موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی نیشتمان بپارێزین".
ماوەى چوار رۆژە خۆپیشاندانى نارەزایەتى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانى دەرماڵە بەردەوامى هەیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک بریندار بوون.