ئەمساڵ 40 ئافرەت كوژراون
06:50 - 24/11/2021
زەمەن- پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
دژی ژنان رایدەگەیەنێت، لە 10مانگی رابردوودا 40 ئافرەت كوژراون و 61ی دیكەش خۆیان
كوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
دژی ژنان بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەر هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاندووە،
لە 10 مانگی رابردودا 40 ئافرەت كوژراون و 61ی دیكەش خۆیان كوشتووە، 72 ئافرەت خۆیان
سووتاندووە و 12 هەزار و 85 ئافرەتیش سكاڵایان تۆماركردووە.
بهپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی
توندوتیژی دژی ژنان، له ماوهی 10 مانگی ئهمساڵدا، 155 ئافرەتیش روووبەڕووی
توندوتیژی سێكسی بزونەتەوە.
وا بڕیارە لەسبەینێوە رێكخراوەكانی بواری ژنان هەفتە
چالاكی ژنان رابگەیەنن كە چەند چالاكییەك لەخۆ دەگرێت.