524 کوردستان

وەزارەتی رۆشنبیری هەواڵی سوتاندنی کتێبخانەیەکی راگەیاند

06:41 - 24/11/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


وەزارەتی رۆشنبیری هه‌رێم رایگه‌یاند، لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون سوتێنراوه‌.


له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وەزارەتی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، ڕۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لەناویاندا کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئێمه‌ "پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی  چین و توێژەکانی  کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بەتوندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین".

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:
ڕونکردنەوەیەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە

ڕۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆ لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لەناویاندا کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.
ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی  چین و توێژەکانی  کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بەتوندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین، بەتایبەتی سوکایەتی کردن بەئاڵای پیرۆزی کوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەییەکانمان و  پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لەڕەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگەو دامەزراو و ئاڵا بکەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.



وتەبێژی وەزارەتی
ڕۆشنبیری و لاوان
2021/11/24

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن