زانكۆیه‌كی سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌كانی دواخست
05:50 - 24/11/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی
سلێمانی، به‌هۆی به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانی خوێندكاران و زیادبونی ناڕه‌زاییه‌كان، بڕیاریدا
تاقیکردنەوەکانی زانكۆكه بۆ ماوەی هەفتەیەک دوابخات.
ئه‌نجومه‌نی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه
كه لەسەرداوای خوێندکاران و پاش گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی
سلێمانی، بڕیاردرا بەدواخستنی تاقیکردنەوەکان لەو کۆلێژو پەیمانگایانەی کە
تاقیکردنەوەیان هەیە.
بەپێی
بڕیارەکەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی یەک
هەفتە دوادەخرێن و خوێندکاران لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تر 2021-12-5 دەست
بەتاقیکردنەوەکانیان دەکەن.