لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌ت له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه
05:42 - 24/11/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هێشتا داهاتی هه‌رێم به‌بێ پاره‌كه‌ی
به‌غدا به‌شی ئه‌وه ناكات كه مووچه به خێرایی دابه‌شبكرێت.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوه ده‌ست به
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن به‌بێ لێبڕین.
وتیشی، تا ئێستا داهاتی هه‌رێم به بێ ئه‌و بڕه‌ی كه به‌غدا ده‌ینرێت،
ناتوانرێت ته‌مویلی ته‌واوه‌تی مووچه بكرێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به
200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت
و دوا نه‌كه‌وێت.
مانگی رابردوو، به‌هۆی دواكه‌وتنی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، دابه‌شكردنی مووچه به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌دوای گه‌یشتنی پاره‌كه، دابه‌شكردنی مووچه خێرا كرا و له چه‌ند رۆژێكدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دابه‌شكرا كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو.
بڕیاره سبه‌ینێ 25/11/2021، مووچه‌ی مانگی 11ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت.