293 کوردستان

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی برینداری فیشه‌ك هه‌یه‌

05:09 - 24/11/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی

لە خۆپیشاندانى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌ركی سەراى سلێمانى خوێندکارێک بە فیشەک بریندار بوو.


په‌یامنێری "زه‌مه‌ن"  رایگەیاند "لەخۆپیشاندانى سەراى سلێمانى خوێندکارێک بە فیشەک بریندار بووە و لە ئێستادا بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەیە، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ته‌ندروستیی جێگیره‌".

وتیشی، ئه‌و خوێندكاره‌ فیشه‌ك به‌ر قاچی كه‌وتووه‌ و گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ژێر چاره‌سه‌ردایه‌.

ماوەى چوار رۆژە خۆپیشاندانى نارەزایەتى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانى دەرماڵە بەردەوامى هەیە و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران دارى کارەبایى و گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک بریندار بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن