فراکسیۆنی گۆڕان: پێویسته حكومهت دهرماڵهی خوێندكاران خهرجبكات
03:03 - 24/11/2021
"زهمهن"
فراکسیۆنی گۆڕان، لە ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی، پشتیوانی و پشتگیری خۆپیشاندانی مەدەنیانەی ڕەوای خوێندکاران دەکات
و داوا دهكات حکومەت دەرماڵەی خوێندکاران خەرج بکات.
دهقی راگهیهندراوهكه:
پشتیوانی و پشتگیری خۆپیشاندانی
مەدەنیانەی ڕەوای خوێندکاران دەکەین و پێویستەحکومەت دەرماڵەی خوێندکاران خەرج
بکات و خزمەتگوزاری بۆ بەشەناوخۆییەکان زۆر بەباشی دابین بکات .
وەکو فراکسیۆنی گۆڕان
لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پشتگیری و پشتیوانی
خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆو
پەیماگاکانین و خۆپیشاندان بەمافێکی یاسای و ئاسایی و ڕەوای خوێندکاران دەزانین و
دەبینین و داوا دەکەین کە زۆر بەزووی حکومەت ماف بگێڕێتەوە بۆ خاوهن ماف و هەرچی
زووە دەستبکەن بە خەرجکردن و پێدانی دەرماڵەی
یاسایی بە خوێندکاران و خزمەتگوزاری بۆ بەشەناوخۆییەکان دابین بکەن لەزانکۆ و پەیمانگاکان.
ئێمە دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و بەرهەڵستێکی ناڕەواین
کە لەلایەن چەند کەسێکی ناوهێزەکانی ناوخۆوە دەرهەق بەخۆپیشاندەران ئەنجامدرا،
داوا لە ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی چالاکە مەدەنییەکان دەکەین کە مامەڵەیەکی دروست و
ئاسایی و یاسایانە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن، داوا لە خوێنداکارانی خۆپیشاندەر دەکەین
نەهێڵن ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بەهیچ لاڕێیەکی نادروستدا بڕوات و ڕێگەنەدەن ئاراستەی
خۆپیشاندان بۆ هیچ مەرامێکی تایبەت بەکاربێت.
فراکسیۆنی گۆڕان
لەئەنجومەنی پارێزگای
سلێمانی