سوبحی مەهدی: رەنگە لە سەرکردایەتی شیوعی دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ روبدات
02:25 - 24/11/2021
"زهمهن"
سوبحی مەهدی، سەرکردەی
دیاری حزبی شیوعی کوردستان، سەبارەت بەدۆخی خراپی حزبەکەی گلەیی و رەخنەی لە کاوە
مەحمود سکرتیری حیزبەکەی هەیە، ههروهها ئاشكرایدهكات رەنگە دەستلەکارکێشانەوەی
بەکۆمەڵ روبدات.
دەقی دوو نوسین و نامەی
سوبحی مەهدی
ھەوڵەکەم بۆ ٸەوە بوو
پێستەکە
گورگ نەیخوات.
=====================
لە خولی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیدا, چەندجارێک بە دووقۆڵی لەگەڵ سکرتێری کۆمیتەی
ناوەندی ھاوڕێ (کاوە) گفتوگۆی ڕاشکاوانەم کردووە کە باری نێوخۆییمان پێویستی بەچارەسەری
ھێمنانەیە.یەکێک لەو چاوپێکەوتنانانەمان لەسلێمانی 2 سەعات قسەم بۆکردووە..بەداخەوە
ھیچ ھەستێکم نەکرد قسەکانم کاریگەری ٸەوتۆی ھەبوبێت چ لەسەر ھەڵسوکەوتی شەخسی خۆی
چ لەگەڵ ھاوڕێیان و گێرانی ڕۆڵی ٸیجابی.
دواجارو پێش کۆبونەوەی
دووەمی کۆمیتەی ناوەندی دوای کۆنگرەی حەوتەم.کە جگە لەٸامادەکردنی دووڕاپۆرتی تێروتەسەل.
لەڕوانگەی پەرۆشیم بۆ حیزبەکەمان وبەوپێیەی کە 7 خولە ٸەندامی سەرکردایەتی حزبم ولەٸاماژەکان
تێدەگەم ٸەو نامەیەم کە بە دەستخەت نوسراوە بەتایبەت نوسی بۆ خۆی...کە کۆبونەوەکە
بە ھەست بە بەرپرسیارێتیەوە بەڕێوە ببات.دیسان بەداخەوە وای نەکرد.و لەٸەنجامدا
بووە ھۆی وازھێنانی ٸەندامێکی چالاک وگەنجی کۆمیتەی ناوەندی.و لە داھاتووشدا ڕەنگە
وازھێنانی بەکۆمەڵی لێ
بکەوێتەوە. کەٸۆباڵی ھەموو
کاردانەوەو دەرٸەنجامە خراپەکان لەٸەستۆی خراپ بەڕێوەبردنی حزبە لەلایەن شەخسی
سکرتێرەوە.