میدیای یه‌كێتی: حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران‌دا
01:08 - 24/11/2021
"زه‌مه‌ن"
لەكۆبوونەوەی
ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمدا، رەزامەندی درا
لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان. ئه‌وه‌ش به‌پێی میدیای
فه‌رمی یه‌كێتی.
دوای چه‌ند خوله‌كێك میدیای فه‌رمی یه‌كێتی هه‌واڵه‌كه‌ی سڕییه‌وه.
به‌ڵام "زه‌مه‌ن" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه
زانیویه‌تی، بڕیاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه نه‌دراوه، به‌ڵكو بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی
خوێندنی باڵا تەرخان کراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان،
ته‌رخانكردنی بودجه‌كه بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی
خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەته .
هاوكات سەمیر هەورامی
وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ماڵه‌په‌ری فه‌رمی یه‌كێتی راگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی
وەزیران رەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی مینحەیەكی دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی زانكۆ‌و
پەیمانگاكانی هەرێم.