وهزارهتی كارهبا پلانی بۆ كارهبای زستان دانا
01:05 - 24/11/2021
"زهمهن"
وەزارەتی کارەبا کار و
پلانەکانی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە وەرزی زستان خستەڕوو. لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
وەزارەت بە سەرپەرشتی کەمال محهمهد ساڵح ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- تەواويی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا
و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.
- ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی
دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت.
- ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان)
ئامادە دەکرێت.
- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکاریی
یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
- بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی،
پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.
- لیژنەکانی پێوەری زیرەک لە پارێزگاکان بە هەماهەنگی
لەگەڵ لیژنەی ناوەندی پێوەری زیرەک، کێشەی دانانی پێوەری زیرەک بۆ ئەو هابەشانەی
کارەبا چارەسەر دەکەن کە ستوونی کارەبایان نییە.
سهرچاوه: وهزارهتی كارهبا