به ڤیدیۆ؛ خوێندكارانی زانكۆ شاسوار عه‌بدولواحیدیان ده‌ركرد
12:05 - 24/11/2021
"زه‌مه‌ن"
خوێندكارانی زانكۆ، له نزیك كه‌مپی كۆنی
زانكۆی سلێمانی شاسوار عه‌بدولواحیدیان ده‌ركرد.
شاسوار عه‌بدولواحید له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاریدا،
ئه‌مڕۆ چووه ناو خۆپیشانده‌ران و هه‌وڵیدا له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا قسه بكات،
به‌ڵام خوێندكاران قسه‌كانیان پێبڕی و رێگه‌یاننه‌دا قسه بكات.
خوێندكارانی زانكۆ هاواریان له شاسوار عه‌بدولواحید
ده‌كرد، هه‌رچه‌نده هه‌وڵیده‌دا رونكردنه‌وه بدات، به‌ڵام خوێندكاران سوربوون له‌سه‌ر
هه‌ڵوێسته‌كه‌یان تا ده‌ریاننه‌كرد، وازیان نه‌هێنا.