كارنامهی كۆبونهوهكهی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران
10:52 - 24/11/2021
"زهمهن"
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دهكات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی
خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی دوو بابەت لەلایەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران:
- پوختەی بەشداریی
شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە لوتکەی
کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021) کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە مەنامەی پایتەختی بەحرێن
سازدرابوو.
- پێشهاتە
سیاسیەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ و پەیامی هەرێمی کوردستان
بۆ هێزە سیاسییەکان بۆ دایەلۆگی هێمنانە لە بەرژەوەندی گشتیی وڵات، دوور لە
توندوتيژى و کەوتنەوەى قوربانى.
دووەم: بابەتى خۆپیشاندانەکانی
فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان و دوا پێشهات و
لێکەوتەکانی ئەو خۆپێشاندانانە و ئەرکی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم
بارەیەوە.
سێیەم: خستنەڕووی هەوڵەکانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بارودۆخی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان له سنوورەکانی
بیلاڕووس - پۆڵەندا و گەڕانەوەیان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
چوارەم: میوانداریکردنی عەبدولڕەحمان
سەدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی گشتگیر
لەسەر بواری ژینگە لە هەرێمی کوردستان و دەنگدان لەسەر پەیڕەوی تایبەت بە
كۆنتڕۆلکردنی مەواد و کەرەستەکانی کاریگەر لەسەر چینی ئۆزۆن.
پێنجەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی
کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی و پەرەپێدانی
ناوەندەکانی وەزارەت لەبواری ڕاهێنانی پیشەیی و هەوڵەکانی وەزارەتیان لەبواری
گەڵاڵەکردنی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار و پڕۆژە یاسای نوێی خانەنشینی و
دەستەبەری کۆمەڵایەتی و بارودۆخی چاکسازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان