415 کوردستان

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان: به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌میكردوه‌

10:29 - 24/11/2021

"زه‌مه‌ن"

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ وه‌ڵامی هیڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتیدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌میكردووه‌.


هیڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: وەزارەتی سامانە سرۆشتییەکان لە وەڵامی پرسیارێکی مندا  باسی بەرھەم ھێنانی نەوتی كردوەو بەم شێوەیەیە: بەرھەمھێنانی نەوت ٤٢٠ هەزار بەرمیلە کە پێشتر ٤٦٠ ھەزار بەرمیل بووە. واتە ٤٠ ھەزار بەرمیل دابەزیوە.

به‌پێی نوسراوه‌كه‌، نەوت لە ١٠ کێڵگە بەرھەم دێت و ھیچ کێڵگەیەکی نەوتی لە بەرھەمھێنانی نەوت نەوەستاوە و ١٠ کۆمپانیای گەورە لەسەر ئاستی دنیا نەوتی کوردستان بەرھەمده‌هێنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن