بۆ گهڕانهوهی ئارهزوومهندانهی كۆچبهران یهكێتی ئهوروپا ئهم بڕه پارهیه تهرخانكرد
09:53 - 24/11/2021
"زهمهن"
ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی
کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، رایگەیاند، یەکێتی ئەورووپا بڕی سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار
یۆرۆی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە بێلاڕوسەوە تەرخان کردووە.
ڤۆن دێر لاین لە میانی
بەشداریی کردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا لە سترازبۆرگ، وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی
ئەوروپا باسی لە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا کرد
و وتی: "ئەو شتەی کە لە تەماشا کردنی رێژەی مردنەکان دەیبینم ئەوەیە کە ئەمە
پەتای ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، جەختی
لەوە کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا لەلایەک لەھەوڵی دابین کردنی ھاوکاریی مرۆییدایه و
لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوە و ترانزێت لە ناو ھەوڵێکی دیپلۆماتیی
چڕدایە و ئاماژەی بەوە کرد کە لە نزیکەوە چاودێری قاچاخچێتی بە مرۆڤ و ھەڵسەنگاندن
بۆ بژاردەکانی سەپاندنی سزا دەکەن.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین باسی
لەوە کرد کە عێراق دەستی بە گەڕاندنەوەی ھاوڵاتیانی کردووە و وتی: "بە
خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەم ھەماھەنگییە لەگەڵ عێراق دەگەین بەڵام ژمارەیەکی زۆری
کۆچبەری دیکە کەوتوونەتە بۆسەوە. پێکەوە لەگەڵ دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان
کار لەسەر ئەوە دەکەین کە بیانگەڕێنینەوە بۆ ماڵەکانیان".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی
ئەورووپا ئاشکرایشی کرد کە بڕی سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یۆرۆیان بۆ گەڕانەوەی
ئارەزوومەندانەی کۆچبەران تەرخان کردووە و وتی: "با جارێکی دیکە دووبارەی
بکەمەوە. یەکێتی ئەورووپا دان بهو رژێمەدا کە بە توندی فشاری خستووەتە سەر خەڵکی
خۆی نانێت".
ڤۆن دێر لاین، سەبارەت بە
دۆخی سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا، وتی: "لە قەیرانێکی کۆچ کردن زیاتر
ھەنگاوێکە لەلایەن مینسکەوە بۆ ناسەقانگیر كردنی یەکێتیی ئەوروپا"
لای خۆیەوە چارلز میشێل سەرۆکی
کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا، لە میانی گوتارەکەیدا لە دانیشتەنەکەی پەرلەمانی
ئەورووپادا، وتی: "بۆ رێگریی كردن لە کۆچی نایاسایی، گیان لەدەستدان،
بەکارھێنانی کۆچبەران لە لایەن قاچاخچییەکانەوە، سوورین لەسەر کۆنترۆڵ کردنی
تەواوەتی سنوورەکانمان. قبوڵ ناکەین کۆچبەرەکان بۆ مەرامی سیاسیی بەکاربھێندرێن.
سەرکۆنەی ئەم جۆرە ھێرشانەی سەر سنوورە یەکێتیی ئەوروپا دەکەین".