لەسەرۆکی لیژنەی ناوخۆوە؛ پەیامێکی نیگەرانی دژ بە هەندێک لە هێزە ئەمنیەکان
09:33 - 24/11/2021
"زهمهن"
شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لیژنەی
ناوخۆ و ئاسایشی پهرلهمان، نیگهرانی خۆی له بهكارهێنانی توندوتیژی بهرامبهر
خوێندكاران نیشاندهدات و دهڵێت لیژنەی لێکۆڵینەوە پێكدههێنن لەسەر ئەوانەی کە ھێزی
ناڕەوا بەکارئەھێنن دژ بە خوێندکاران.
شاخهوان رهوف بهگ
له پهیامهكهدا باسیلهوهكردووه له كاتێكدا دهرماڵهی خوێندكاران بڕدراوه،
حکومەتی ھەرێم جگە لە داھاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت، بودجەیەکی دیکەشی لە حکومەتی
ناوەندیی عێراقەوە بۆ دێت و ھێشتاش ئامادە نیە ئەم مافە بگێڕێتەوە بۆ ئەم تۆێژە بەشخوراوەی
کە دەبنە ماکی بنیاتنانی داھاتوی وڵاتەکەمان
دهشڵێـت: جێگای داخ و
نیگەرانیمانە کە ھەندێک لە ھێزە ئەمنیەکان کەوتونەتە وێزەی خوێندکارانی خوێنگەرم و
تازەپێگەیشتوی کوردستان.
داوا لە تەواوی ئەندامانی
ھێزی ئەمنی و چەکداری کوردستان دهكات کە بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازیدا
بکەن و بەھیچ جۆرێک پەنا نەبەنە بەر بەکارھێنانی توندوتیژی و زەبروزەنگ لە دژیان،
چونکە ئەوانە ڕۆڵەی ئازیزی ئەم وڵاتەن و سەرمایەی زانستیی داھاتوی کوردستانن.
ڕاشیدەگەیەنێت، لە لیژنەی
ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ھیچ ھێز و لایەنێکی
قبوڵ ناکەن و لیژنەی لێکۆڵینەوە ئەگرن لەسەر ئەوانەی کە ھێزی ناڕەوا بەکارئەھێنن
دژ بە خوێندکاران.
دهقی پهیامهكه:
نا بۆ توندوتیژی و بەکارھێنانی
زەبروزەنگ دژ بە خوێندکاران!
چەند ڕۆژێکە، خۆێندکارانی
زانکۆ و پەیمانگاکان، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافە لەدەستچوەکانیان کە بریتیە لە دەرماڵەی خوێندن و ساڵەھای
ساڵە ئەم مافە لە ئەنجامی خەبات و داواکاریەکانی خوێندکارانەوە بەدیھاتوە و لەسایەی
کابینەی پێشو و سیاسەتی نەوتی و ئابوریی سەربەخۆوە بڕاوە و تا ئێستاش ئەم دەرماڵەیە
نەدراوەتەوە بە خوێندکاران لەکاتێکدا حکومەتی ھەرێم جگە لە داھاتی ناوخۆ و فرۆشتنی
نەوت، بودجەیەکی دیکەشی لە حکومەتی ناوەندیی عێراقەوە بۆ دێت و ھێشتاش ئامادە نیە
ئەم مافە بگێڕێتەوە بۆ ئەم تۆێژە بەشخوراوەی کە دەبنە ماکی بنیاتنانی داھاتوی وڵاتەکەمان.
جێگای داخ و نیگەرانیمانە کە ھەندێک لە ھێزە ئەمنیەکان کەوتونەتە وێزەی خوێندکارانی
خوێنگەرم و تازەپێگەیشتوی کوردستان.
بۆیە داوا دەکەم لە تەواوی
ئەندامانی ھێزی ئەمنی و چەکداری کوردستان، کە بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ خوندکارانی ناڕازیدا
بکەن و بەھیچ جۆرێک پەنا نەبەنە بەر بەکارھێنانی توندوتیژی و زەبروزەنگ لە دژیان،
چونکە ئەوانە ڕۆڵەی ئازیزی ئەم وڵاتەن و سەرمایەی زانستیی داھاتوی کوردستانن.
ھەروەھا لێرەوە ڕایدەگەیەنین
کە ئێمە لە لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە
ھیچ ھێز و لایەنێکی قبوڵ ناکەین و لیژنەی لێکۆڵینەوە ئەگرین لەسەر ئەوانەی کە ھێزی
ناڕەوا بەکارئەھێنن دژ بە خوێندکاران.
شاخەوان ڕەئوف بەگ
سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و
ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان