له‌دوێنێ شه‌وه‌وه چه‌ندین كه‌س له سلێمانی ده‌ستگیركراون
09:00 - 24/11/2021
زه‌مه‌ن – سلێمانی
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی "زه‌مه‌ن" ده‌ستیكه‌وتووه، له سه‌رله‌ئێواره‌ی
رابردووه‌وه، چه‌ندین كه‌س له شاری سلێمانی به‌تۆمه‌تی "ئاژه‌وه‌گێڕی و به‌لارێدابردنی
خۆپیشاندانی خوێندكاران"، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند كه ئامانج له‌و ده‌ستگیركردنانه لێكۆڵینه‌وه‌و به‌رچاو روونیه له شێوازی خۆپیشندانه‌كه‌ی دوێنێ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌یه كه ویستویانه خۆپیشاندانه‌كه به‌لارێدا ببه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سۆشیالمیدیای نزیك له لاهور شێخ جه‌نگی، بڵاویكرده‌وه
كه له‌نیوه‌شه‌وی رابردووه‌وه هێزێكی ئه‌منی "هه‌ڵیانكوتاوه‌ته" سه‌ر
ماڵی كاروان عه‌لی شامار، سكرتێری رۆژنامه‌وانی لاهور شێخ جه‌نگی و ده‌ستگیریان
كردووه.