سه‌باره‌ت به‌داواكاری خوێندكاران؛ ئه‌مڕۆ دوو پێشنیار له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێده‌كرێت
08:36 - 24/11/2021
زه‌مه‌ن – هه‌رێمی
كوردستان
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات و گرنگترین
بابه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆیه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گرفتی خوێندكاران.
به‌پێی ئه‌و
زانیاریانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه
ده‌ستی كه‌وتووه، پێشنیاری یه‌كه‌م بریتیه له ته‌رخانكردنی ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌ك
بۆ سه‌رجه‌م به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ دابینكردنی ئاو و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئاو گه‌رمكردن
و سیانه‌كردنی كاره‌باو پاككردنه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژوره‌كانی مانه‌وه‌ی
خوێندكاران، به ئامانجی باشكردنی ره‌وشی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و جێبه‌جێكردنی
خواستی خوێندكاران.
كۆی گشتی
خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بریتیه له سنوری 150 هه‌زار خوێندكار. پێشنیاری
دووه‌میش بریتیه له دابینكردنی بڕی 60 هه‌زار دیناری مانگانه بۆسه‌رجه‌م
خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگا حكومیه‌كان، بۆ وه‌رزی خوێندنی ئه‌مساڵ كه (9)
مانگه و پێشنیارێكی تریش هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی (100) هه‌زار دینار.
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌وی رابردوو تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەت، رایگەیاند
تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان؛ جەخت لە بەدیھێنانی خواستەکانی
خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەنەوە و دەڵێن:
«وەک هەمیشە لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەھاوبەشی لەگەڵ وەزیرەکانی دیکەدا،
کاریان کردووە بۆ ھێنانەدی بەرژەوەندی و داخوازی و داواکاری هاوڵاتیان و چین و توێژە
جیاوازەکان لە هەر ئاستێک‌دا بوبێتن».
دەشڵێن؛ ئامادەکاری
تەواو کراوە کە سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بە گوێگرتن لە پێشنیاز و
سەرنجی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی و ئابوری، داواکاری خوێندکارانی
زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ بەستنی دەرماڵەی پیشەیی خوێندن، لەبەرژەوەندی ئەوان یەکلابکەنەوە.
رۆژانی پێشوو له ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هه‌رێم ئه‌وه‌ی
خسته روو كه بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی
قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە و پێش ٢٠١٤ دوای
په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مانه‌وه تخصیصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه
و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خه‌رجكراوه‌و به هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه بۆ
وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به داراییه‌وه نییه.