گوڵستان سەعید: پێویستە داواکاری گشتی لەسەر توندوتیژی بهرامبهر به خوێندکاران بێتەسەرخەت
10:36 - 23/11/2021
زهمهن_سلێمانی
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان
لە پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند، پێویستە داواکاری گشتی دۆسییەک بجوڵێنێت دژی
ئەو ئاکارە توندوتیژییەی هێزێک مامەڵە لەگەڵ خوێندکاران دەکات.
گوڵستان سەعید سەرۆکی
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە کاتێکدا خوێندکاران بۆ
مافێکی ڕەوای سەرەتایی خۆیان لەسەر شەقامن و خۆپیشاندان دەکەن و ھیچ پێویست ناکات
دوژمنکارانە و بە لێدان وەڵامی داخوازیەکانیان بدرێتەوەلە کاتێکدا خوێندکاران
چینێکی رۆشنبیر و سامانێکی نەتەوەیی و نیشتیمانین دەبێ رێزیان لێبگیرێت و چارەسەری
خواست و گرفت و داواکاریەکانیان بکرێت.
وتیشی، پێویستە حکومەت هاوکاری خوێندکاران
بکات بە خەرجکردنی دەرماڵەی تایبەت و دابینکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆیان،
هەروەها سوتەمەنی، کەلوپەل، ھۆڵی خوێندن، مامۆستای بەتوانا و پڕ زانیاری و پاشان
ڕەخساندنی ھەلی کار و دامەزراندنیان بۆ دەستەبەربکرێت.