لیوا جەلال مستەفا: ئەوهێزانەی بانگەشەی دادپەروەری دەکەن دەرفەتە لە حکومەت بکشێنەوە
10:29 - 23/11/2021
زەمەن - سلێمانی
لیوا جەلال مستەفا، داوا دهكات حكومهت لەوە زیاتر چارەی خۆی و هێزە ئەمنیەکانیش
رەشنەکات، دهشڵێت، ئەوهێزانەی بانگەشەی دادپەروەری دەکەن دەرفەتە لە حکومەت بکشێنەوە.
لیوا جەلال مستەفا، شارەزای ئەمنی و ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانێکیدا
بە knnی راگەیاند،
خوێندکارێک ئەو هەمووساڵە دەخوێنێ دانامەزرێ و هەلی کاری دەستناکەوێت، کە لەزانکۆش
دەخوێنێ و مافهكانی نادرێتی، چی بکات نەیەتە سەرجادەو داوای مافی زەوتکراوی خۆی
نهكات.
وتیشی، من پێموایە ئەمڕۆ ئەو حیزبانەی کە تۆزێک لەشەقام دورکەوتونەتەوە،
باشترین فرسەت بوو کە خۆیان لە شەقام و دەنگدەری خۆیان نزیک بکەنەوەو هەموو وەزیرەکانیان
دەستیان لەکاربکێشایەتەوە، دەبوایە ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی لە گەڵ خوێندکارەکاندا
بوایە، چونکە ئەو بەرپرسی یەکەمە.
لیوا جهلال پێی وابوو، ئێستاش دەرفەت ماوە، باشترین کاتە بۆ ئەو حیزبابەی
بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن بونی دەسەڵاتی گەندەڵ و ستەمکار و حەق و دادپەروەری دەکەن، لەپەرلەمان
و حکومەت بۆڵە بۆڵ نەکەن و بگەڕێنەوە بۆ شەقام.
ئهو ئەندامهی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانباسی لهوهشكرد، "بەداخەوە
دەبێ بڵێین حکومەت تەڕنابێت، ئەوەی میللەت و لە ئاستی نێودەوڵەتیش رەخنەیە لەسەر ئەم
حکومەتە بەدزی و بە ئەوهەموو ناعەدالەتیەی کە ئەم حکومەتە لەگەڵ میلەتی خۆیدا دەیکات،
ئەگەر تەڕبونایە دەبوایە هیچ کەسێکیان حکومڕانی ئەم وڵاتەیان نەکردایەو بەجێیان هێشتایە".
سەبارەت بە رەفتاری هێزە ئەمنیەکانیش وتی "داوا لەحکومەت دەکەم لەوە زیاتر
چارەی خۆی رەش نەکات، لەوە زیاتریش چارەی هێزە ئەمنیەکانیش رەشنەکات، ئەمەی ئەمڕۆ
کردیان هەر ئەمڕۆ نەکراوە، بەردەوامی ئەوە سەری ئەم حکومەتە دەخوات ئەمڕۆ یان سبەی".