دوو بریندار گەیەنرانە نه‌خۆشخانه كه ئاسەواری فیشەک بەجەسته‌یانه‌وه‌یه
10:06 - 23/11/2021
زه‌مه‌ن_چه‌مه‌چماڵ
ته‌ندروستیی چه‌مه‌چماڵ رایگه‌یاند، دوو بریندار گەیەنرانە سەنتەرى فریاکەوتنى
چەمچەماڵ، کە ئاسەواری فیشەک بەجەسته‌یانه‌وه‌یه.
هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگه‌یاند، کەمێک
پێش ئێستا دوو بریندار كه هه‌ردوكیان پیاون و تەمەنیان 42 و 30 ساڵن گەیەنرانە سەنتەرى
فریاکەوتنى چەمچەماڵ، کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەوەیانە.
وتیشی، بریندارەکان لەئێستادا چارەسەرییان بۆ دەکرێت و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری روداوه‌كه ده‌كرێت.