تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت: لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیار دەدەین
08:40 - 23/11/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
تیمی بزوتنەوەی گۆڕان
لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنن سبەینێ (چوارشەمە ٢٤-١١-٢٠٢١) لە
کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران داواکاری خوێندکاران لەبەرژەوەندی ئەم توێژە
کاریگەرە کۆتایی پێدەهێنین.
لە راگەیەندراوێکدا،
تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان؛ جەخت لە بەدیھێنانی خواستەکانی
خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەنەوە و دەڵێن:
«وەک هەمیشە لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەھاوبەشی لەگەڵ وەزیرەکانی
دیکەدا، کاریان کردووە بۆ ھێنانەدی بەرژەوەندی و داخوازی و داواکاری هاوڵاتیان و
چین و توێژە جیاوازەکان لە هەر ئاستێکدا بوبێتن».
دەشڵێن؛ ئامادەکاری تەواو کراوە کە سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی
وەزیراندا بە گوێگرتن لە پێشنیاز و سەرنجی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی
و ئابوری، داواکاری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ بەستنی دەرماڵەی پیشەیی
خوێندن، لەبەرژەوەندی ئەوان یەکلابکەنەوە