ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانییه‌وه
07:10 - 23/11/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی له
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له خوێندكارێك ده‌دات، ره‌فتاری هێزی ئه‌وان بێت.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕاگه‌یاندنى لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانی ده‌ڵێت، "دواى
بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هێرشده‌كرێته‌سه‌ر
خوێندكارێك، ئێمه بۆ ڕایگشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه ڕه‌فتارى هێزى ئیمه نیه، هێزه‌كانى
ئێمه پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه "به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك
سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ
ده‌گرینه‌به‌ر".