پەرلەمانتارێکی گۆڕان شەقوەشێنەکەی ئەمڕۆ ئاشکرادەکات
06:54 - 23/11/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
په‌رله‌مانتاریكی گۆڕان ئاشكریكرد، ئەو گروپەی بەشەق و بۆکس لە خوێندکارێکی
خۆپیشانده‌ر دەدەن، بەشی زۆریان سەر بە لیوای یەکی پاراستنی سلێمانیین.
عه‌لی حه‌مه ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند،
ئەو گروپەی بەشەق و بۆکس لە خوێندکارێک دەدەن، بەشی زۆریان سەر بە لیوای یەکی
پاراستنی سلێمانیین و ئامر لیواکەی
ناوی لیوا عومەر ساڵحە و لە فەوجی 3 ش، ئامر فەوجەکەیان ناوی پشتیوان تەھایە.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی عه‌لی حه‌مه ساڵح، یەکێک لەوانەی بە بۆکس لە خوێندکارەکە
دەدات ناوی نەقیب دلێر گەرمیانییە و یەکێکی دیکەیان ناوی نەقیب کوردۆیە.
ده‌شڵێت، لە بەدواداچونین
بۆ ئەو کەسەشی شەقی ھەڵداوە لەسەری خوێندکارەکە، ھەرچەندە بەرپرسێکی باڵای ئەمنی پێی
ڕاگەیاندم، سەر بە ئاسایشە، بەڵام لەگەڵ بەرپرسی
ئاسایشی سلێمانی قسەم کرد، وتی: بەدڵنیایی لە بەدواداچونین بزانین ھەر کەسێکە دەستگیری
دەکەین و ھەمو ئیجرائاتێکی یاسایی دەکەین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه کۆڵ لەم دۆسیەیه نادەن و جێگری سەرۆکی
حکومەت و پارێزگاری سلێمانی بەرپرسن چونكه، ( لیوای یەک سەر بە پارێزگایە)
..