پهیامێك له عوسمانی حاجی مهحمودهوه
06:39 - 23/11/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
عوسمانی حاجی مهحمود پهیامێكی لهبارهی خۆپیشاندانهكانی خوێندكارانهوه
بڵاوكردهوه و رایگهیاند، کۆمەڵگە لەئاستێكی فراوان لە شێوازی حوکمرانی و دەستەبژێری
سیاسی باڵادەست نارازین و خوازیاری گۆرانكارین.
له پهیامهكهیدا عوسمانی حاجی مهحمود دهڵێت، لەماوەیەکی کورتدا سێ دەرکەوتەی
جیاواز دەركەوتن و بەڵگەن بۆ ھەڵوێستی زۆرینەی
جەماوەر دەرهەق ئەقڵیتی دەسەڵات و فۆرمی
حوكمرانی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان.
دهشڵێت، بەشدارینەکردنی فراوانی خەلک و سوتاندنی دەنگ و بایكۆتكردن لە دوا ھەلبژاردنەکاندا، ئەو رێژە فراوانە
نارازییەی جەماوەری خستە روو كە هیچ ئومێدێكیان بە هەڵبژاردن نییە، پاش ئەوەش کۆچی
بەکۆمەڵ و رووكردنە هەندەران و ژیانی نادیار،
دەرخەری ئەوەیە چ ویستێكی بەهێز هەیە بۆ جێهێشتنی نیشتمان كە ئەویش بەرێژەیەكی زۆرهەر بەرئەنجامی ناعەدالەتی و ستەم
وگەندەڵییە.
دهقی پهیامهكه:
لەماوەیەکی کورتدا سێ دەرکەوتەی جیاواز دەركەوتن و بەڵگەن بۆ ھەڵوێستی زۆرینەی جەماوەر دەرهەق ئەقڵیتی دەسەڵات و فۆرمی حوكمرانی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان، بەشدارینەکردنی فراوانی خەلک و سوتاندنی دەنگ و بایكۆتكردن لە دوا ھەلبژاردنەکاندا،
ئەو رێژە فراوانە نارازییەی جەماوەری خستە روو كە هیچ ئومێدێكیان بە هەڵبژاردن نییە،
پاش ئەوەش کۆچی بەکۆمەڵ و رووكردنە هەندەران
و ژیانی نادیار، دەرخەری ئەوەیە چ ویستێكی بەهێز هەیە بۆ جێهێشتنی نیشتمان كە ئەویش بەرێژەیەكی زۆرهەر بەرئەنجامی ناعەدالەتی و ستەم
وگەندەڵییە، هەروەها نائومێدییە بە
حوكمرانی و بەڵینەكانی كەلەوانی دەبیستن. دواكردەش خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند رۆژەی خوێندکارانە بەو
فراوانییەی بەشێكی زۆر لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی گرتۆتەوە.
ھەموو ئەوانە
ئاماژەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگە لەئاستێكی فراوان لە شێوازی حوکمرانی و دەستەبژێری سیاسی
باڵادەست نارازین و خوازیاری گۆرانكارین، بۆیە کاتی ئەوەھاتوە ئەوھەلوێستانەی جەماوەرلەلایەن
دەسەڵاتدارانەوە وەك ئەركی لەپێشینە وبە
بایەخەوە سەیربکرێن و مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت
و ببنە هۆی راچڵەكینان و هەنگاوی كرداری بەدوادا بێت.
ئەركی هەموو ئەوانەش
كەبەخەمی وڵات و ئایندەی نەوەكانیانەوە پشتیوانی لەنارازایەتی مەدەنیانەی خوێندكاران بكەن بەمەبەستی بەپیرەوە هاتنی داخوازیەكانیان
و جێبەجێكردنیان .
عوسمانی حاجی محمود
سلێمانی
بەرواری ٢٠٢١/١١/٢٣