613 کوردستان

راگه‌یه‌نراوێك له‌ وته‌بێژی یه‌كێتییه‌وه‌ له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌

05:36 - 23/11/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكارانن و داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات.


ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتیی لەراگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت، "یەكێتیی پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكاران دەكات و داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات داواكاریییەكانیان لەبەرچاو بگرێت و دەرماڵەی خوێندكاران خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات".

ئاماژەی بەوشەکردوە، "داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە داواكارییەكانیان رەوایە، داواش لەخۆپیشاندەران دەكەین بەشێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن و  دور بكەونەوە لەهەمو كارێكی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوەو رێگەش بە هیچ لایەنێك نابەرپرس نەدەن خۆپیشاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن