دوای زانكۆی سلێمانی، چه‌ند زانكۆیه‌كی دیكه‌ش ده‌وامیان راگرت
05:10 - 23/11/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی
زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌وام رابگرێت، هه‌ریه‌ك له زانكۆی
هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕینیش ده‌وامیان راگرت.
سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەنجومەنی
زانکۆی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١١/٢٣ بە پێی ماددەی سیانزە،بڕگەی یەکەم/خاڵی ٩
، بریاری دا رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە بە فەرمی دەوامی خوێندکاران ڕابگیرێت، لەهەمان
کاتتدا بەشە ناوخۆییەکان لە کاتژمێری ١٠ی بەیانی رۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/١١/٢٤ دادەخرێن.
هاوكات،
ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین ده‌ڵێت، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و هەلومەرجی قۆناغەکە
و ڕەچاوکردنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و بە هەندوەرگرتنی داواکاری کەسوکاری
خوێندکارەکانمان، بڕیاریدا دەوامی خوێندنی زانکۆ تاوەکو ڕێکەوتی ٢٨-١١- ٢٠٢١ رابگیرێت.
ماوەی سێ رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ داواکردنی
پێدانی دەرماڵە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و دوێنێش بۆ بڵاوەپێکردنی
خوێندکاران هێزە ئەمنییەکان داری کارەبایی و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەو
هۆیەوە چەند خوێندکارێک بریندار بوون.