پۆلیسی سلێمانی: هه‌ندێك له خۆپیشاندەران خوێندكار نین و چه‌قۆ و بۆكس خهنجهريان پێبووە
07:56 - 22/11/2021
"زەمەن"
پۆلیسی سلێمانی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: هه‌ندێك له خۆپیشاندەران خوێندكار نین وو بە چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر هێرشیان كردوەتە سەر هێزە ئەمنیەكان.
راگه‌یه‌نراوێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه
ماوه‌ی دوو ڕۆژه خوێندكارانی زانكۆ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی ده‌رماڵه، وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاره‌كانمان و هێمنیو ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وام بووین له‌پارێزگاری لێ كردنیان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له‌ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه خوێندكار نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد هاویشتن به‌ئاراسته‌ی هێزی چالاكی مهدهنیو هێرشكردنه سه‌ریان بهچهقۆو بۆكس خه‌نجه‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی‌و ئاڵۆزیی دروست بوو چه‌ند ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك بریندار بوون به به‌ردو دار، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ خوشك‌و برا خوێندكاره‌كانمان بۆ هه‌ر تێبینی‌و گلهییو گازهندهیهك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان.
داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌م داواكاریی‌و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانه‌وه بچن، له‌هه‌مانكاتیشدا داوا لهخوشكو برا خوێنكارهكانمان ده‌كه‌ین كه گردبونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كانیان به‌شێوازی هێمنانه‌و شارستانیانه ئه‌نجام بدهنو نه‌هێڵن خه‌ڵكانی گومان‌لێكراو چالاكییه شارستانییهكهیان لێ تێكبده‌ن.