886 کوردستان

پێشبینی كەشناسی بۆ باران بارینی سبەینێ‌

09:16 - 19/10/2021

"زەمەن"


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكات سبەینێ‌ پێش نیوەر لە هەندێك شوێن نمەباران ببارێت.



كەشناسی هەرێم كەمێك لەمەوبەر رایگەیاند: سبەی بەیانی ئاسمانی ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵات نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە دوای نیوەڕۆە وە ئاسمانی ناوچەکانی تر ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با 10 -15 کلم/ک پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم
ئامێدی 3.4 ملم
بامەرنێ 7.6 ملم
بارزان 0.2 ملم
باتوفە 2.2 ملم
مێرگەسۆر 0.8 ملم

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن