چیرۆكی ئه‌و مامۆستایه‌ی كه سێكسی له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كه‌یدا كردووه
09:04 - 18/10/2021
ئه‌مه‌ریكا_ لوقمان غه‌فوور
هێری كالڤی له‌به‌رده‌م دادوه‌ری
لێكۆله‌ری كه‌رتی دۆراڵ له ویلایه‌تی فلۆریدا دوپاتیكرده‌وه كه دووگیانه و سكی
پڕه، به‌ڵام تا ئێستا نازانێت ته‌مه‌نی کۆرپەلەكه‌ی چه‌نده و باوكی منداڵه‌كه‌ش
ئاشكراناكات.
رۆژنامه‌ی میامی هیرالد چیرۆكی
سێكسی نێوان ئه‌م مامۆستایه‌و قوتابیه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه، بڵاوكردۆته‌وه
كه هێری كالڤییه و مامۆستای ئاماده‌ییه له ئاماده‌یی جۆهان ئای سمیس.
به‌پێی رۆژنامه‌كه كالڤی به‌وپه‌ڕی
دڵڕه‌قییه‌وه سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابییه‌ی پێشووی خۆی كردووه.
ری ڤاڵدێس وته‌بێژی پۆلیسی دۆراڵ،
ده‌ڵێت: "كالڤی ته‌مه‌نی 41 ساڵه، به تۆمه‌تی سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و
قوتابییه 15 ساڵه ده‌ستگیركراوه".
سه‌نته‌ری كه‌ی-8 كه‌مپینێكیان له‌گه‌ڵ
قوتابیانی قوتابخانه‌ی جه‌ی سی بیرمۆدز سێر رێكخستووه، له‌و رۆژه‌دا یه‌كێك له
قوتابییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی خۆی و كالڤی بڵاوكردۆته‌وه كه پێكه‌وه سێكس ده‌كه‌ن.
پۆلیس ئه‌وه‌شی چنگكه‌وتووه له
لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابییه 15 ساڵه‌دا كه وتوویه‌تی سێكسكردنه‌كه
به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بووه.
ڤالدێس وته‌بێژی پۆلیسی دۆراڵ پێشتر
به رۆژنامه‌ی میامی هیرالد-ی وتووه: "منداڵ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی نییه،
وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندیش بێت له‌سه‌ر كارێك كه بیكات"،
وتیشی:"به‌رپرسیارێتی ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانی گه‌وره‌كان".
پارێزه‌ره‌كه‌ی كالڤی تا ئه‌مساته
ناسنامه‌ی باوكی منداڵه‌كه‌ی ناو سكی كالڤی ئاشكراناكات، ده‌شڵێت: "تا منداڵه‌كه
له‌دایك نه‌بێت ئه‌و بابه‌ته باس ناكرێت".
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی دۆراڵ- ویلایه‌تی
فلۆریدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه پشكنینی مۆبایلی خوێندكاره‌كه‌یان كردووه، ده‌یان
وێنه‌ی نه‌شیاوی خۆی و كالڤی تێدا بووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره به كه‌ناڵی CBS ی وتووه له
رێگه‌ی وه‌تس ئه‌په‌وه ده‌یان نامه‌ی رۆمانیسان گۆڕیوه‌ته‌وه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه
ئه‌و خوێندكاره چه‌ند (كریدت كارت)ێكی مامۆستاكه‌ی له بازاڕه‌كاندا به‌كارهێناوه
وێرای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین تۆماری ده‌نگی ئه‌و قوتابییه ده‌ست پۆلیس كه‌وتووه كه
قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێ قوتابییه‌كی ده‌كات كه نكۆڵی له په‌یوه‌ندی خۆی و ئه‌و
مامۆستایه ده‌كات، كاتێك پرسیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كات.
ئه‌فسه‌رێكه‌ی پۆلیسی پۆلیسی دۆراڵ،
ده‌ڵێت: "چه‌ند گرته‌ی ڤیدیۆییان له‌شوێنی جیاجیا چنگكه‌وتووه كه په‌یوه‌ندی
مامۆستاكه و قوتابییه‌كه ده‌سه‌لمێنێت و له‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه چاویان به‌یه‌ككه‌وتووه".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی CBS رۆژی 7ی تشرینی
یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری2021) ئه‌و مامۆستایه ده‌ستگیركراوه و رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م
(ئۆكتۆبه‌ری 2021) به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه تا 8ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێبه‌ری
2021) دادگایی ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه و چه‌ندین تۆمه‌تی تر كه رووبه‌ڕووی
كراوه‌ته‌وه.
دوای ده‌ستگیركردنی كالڤی په‌روه‌رده‌ی
گشتی كه‌رتی میامی دید، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه:
"په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌رتی میامی به ده‌ستگیركردنی فه‌رمانبه‌رێكی كه ره‌فتاری
نابه‌جێی كردووه، هه‌ست به بێزاری ده‌كات"، ده‌شڵێت: "كاتێك كه مانگی
رابردووه، كه‌رتی په‌روه‌رده‌كه‌مان ئاگاداركرایه‌وه له‌بری ئه‌و فه‌رمانبه‌ره
ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانبه‌رێكی دیكه دامه‌زێنرا و ئه‌و كۆتایی به راژه‌كه‌ی هێنرا".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "په‌روه‌رده‌كه‌مان
ده‌ستبه‌جێ بڕیاریدا كه خولێكی راهێنانی تایبه‌ت بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
بكاته‌وه بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر هێزی كاری تێروته‌واو كه فه‌رمانبه‌ر
پێشبینی كاری پیشه‌یی بكات و دووركه‌وێته‌وه به ره‌فتاری نابه‌جێ و پابه‌ندبن یه
ئه‌خلاقێكه‌وه كه پاراستنی منداڵانی تێدا بێت".
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه 8ی تشرینی یه‌كه‌م
رووبه‌ڕووی ئه‌و مامۆستایه ده‌كرێته‌وه جگه له‌وه‌ی تۆمه‌تباره به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن
و درۆكردن له‌گه‌ڵ منداڵ، تاوانی به‌رامبه‌ر قوتابییه‌ك ئه‌نجامداوه له‌پیشه‌كه‌یدا.
له ئه‌مه‌ریكا هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌ناو
سنووری كاره‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر قوتابییه‌ك هه‌بێت به تاوانی قورس ئه‌ژمار
ده‌كرێت.