367 کوردستان

هەولێر؛ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، كەسێك كوژرا

07:59 - 14/10/2021

زەمەن-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كەسێك كوژراوە و تۆمەتباریش كە تەمەنی 67 ساڵە دەستگیركراوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی ٣٠ مەتری نزیك پردی سەیداوە ڕووداوێكی تەقەكردن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا كەسێك بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (٦٩) ساڵ سێ گوللـەی بەركەوتووە و گیانی لەدەستداوە و تۆمەتباریش هەڵهاتووە.

بەپێی راگەیەنراوەكە دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس چونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و توانرا ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن (٦٧) ساڵ لەكاتی ئێستادا دەستگیركراوە كە هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆن لەنێوان تۆمەتبار و كوژراودا، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و بۆئەوەی ڕادەستی دادگا بكرێت ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن