718 کوردستان

ئاسایشی سلێمانی: بكوژی كارمەندەكەی دەروازە ستی دەستگیركرا

06:55 - 14/10/2021

زەمەن-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان بكوژی كارمەندەكەی دەروازە سیتیان دەستگیركردووە كە كوڕی بەرپرسێكی شاری كەركوكە.

 

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی". 

شەوی رابردوو لە یەكەی نیشتەجێی دەروازە ستی لەشاری سلێمانی كارمەندێكی سكیوریتی دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ كوڕی بەرپرسێكدا، دواتر بكوژ تەقەی لێكردووە و كوشتویەتی.

 

 

راگە‌یە‌ندراوێك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی-یە‌وە‌
پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، 
ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بەڕێز  ( قوباد تاڵە‌بانی ) 
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی. 
 لە‌گە‌ڵ رێزدا 
         *بە‌ڕێوە‌بە‌رایه‌تی ئاسایشی پاریزگای سلیمانی *
١٤ی ١٠ی ٢٠٢١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن