وێنه؛ كارمەندێكی سكیوریتی لە پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی سلێمانی كوژرا
02:28 - 14/10/2021
"زه‌مه‌ن"
لە پرۆژەی دەروازە سیتی لە سلێمانی
كارمەندێكی سكیوریتی لەلایەن كه‌سێكه‌وه كوژرا.
ئه‌و كارمه‌نده ناوی هەڤاڵ محەمەد
کاکەبرایه له پرۆژه‌ی ده‌روازه سیتی بووه و شەوی ڕابردوو لە بەردەم پرۆژەكه
كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارمەندەكە
لەسەر تیژڕەویی لەناو پرۆژەكەدا لێپرسینەوەی لە شۆفێرێك كردووە و داوای لێكردووە
پابەندی سنووری دیاریكراوی لێخوڕین بێت و له‌سه‌ر ئه‌مه دەمەقاڵە له‌نێوانیاندا دروستبووه
و شۆفێره‌كه دوو فیشەكی بە كارمەندەكەوە ناوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.