وه‌زاره‌تێكی هه‌رێم رۆژێكی دیكه‌ی كرده پشوو
08:03 - 09/10/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی
كوردستان
وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا رۆژی دووشه‌ممه 11ی مانگی كرده پشوو.
وه‌زاره‌ته‌كه
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و تەکنیککار، هاوکارى
ناوەندەکانى دەنگدان دەکەن.
وتی: بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان
و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى
درەنگ، وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بڕیاریداوە رۆژى دووشەمە ڕێکەوتى
(2021/10/11) دەکرێتە پشوى فەرمى لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم ناوندەکانى خوێندنى
سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
ئه‌مه له كاتێكدایه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی
حكومه‌ت پشووی فه‌رمی ده‌بێت.