1054 شیوازی ژیان

وێنە.. کیم کارداشیان لە رۆژی نەتەوەیی کچاندا چی کرد؟

01:40 - 27/09/2021

زەمەن-لایف ستایل

ئەستێرەی تەلەفزیۆنی کیم کارداشیان لە نوێترین پۆستیدا باس لە تەمەنی هەرزەکاری خۆی دەکات و وێنەکانیش خۆیان دەدوێن.

لەرێگەی ئەکاونتی خۆی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی و خانمە بازرگان کیم کارداشیان چەند وێنەیەکی خۆی  لەتەمەنی هەرزەکاریدا بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت "من بینیم کە رۆژی نەتەوەی کچانە، هەر بۆیە ئەم وێنانەم بڵاوکردەوە کە تایبەتە بە تەمەنی هەرزەکاریم".

وتیشی"ئەم وێنانە کە بڵاوم کردۆتەوە، دەگات بە دایکم و خوشکەکانم کە لە تەمەنی هەرزەکاریدا بوون".

کیم کارداشیان لەساڵی ١٩٨٠ لە لۆس ئەنجلۆس لەدایکبووەو خاوەنی چوار منداڵە هەروەها هاوسەری پێشووی هونەرمەندی پۆپ کانی وێست بووە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن