شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. پیاوێک هێرشدەکاتەسەر دکتۆرێک لەسەر ئەوەی پشکنینی بۆ ژنەکەی کردووە

02:19 - 26/09/2021 860 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
لە هەرێمی خانتی مانسیسک لە روسیا، پیاوێک دوای ئەوەی زانی دکتۆر پشکنینی بۆ سکی هاوسەرە باڵاپۆشەکەی کردووە، دەجێتەسەری و هێرشدەکاتەسەری.


میدیاکانی روسیا بە ڤیدیۆ بڵاویانکردەوە، ژنێکی باڵا پۆش دەچێتەلای پزیشک و کاتێک پشکنینی سکی بۆ دەکرێت، هاوسەرەکەی پێی دەزانێت و دەچێت هێرشدەکاتە سەر دکتۆرکە و لێی دەکات.

ئەم رووداوە دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و دکتۆرەکە رێکاری یاسایی لە دژی پیاوەکە گرتۆبەر و لەبەرامبەریدا پیاوەکە دەڵێت کە دەستی بۆ هاوسەرەکەی بردووەو پێی قبوڵ نییە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement