حكومەتی عێراق كۆبونەوەكەی هەولێر رەتدەكاتەوە
02:17 - 25/09/2021
زەمەن_عێراق
حکومەتی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی نایاسایی کە لەلایەن ژمارەیەک کەسایەتی عەشایەری نیشتەجێی شاری ھەولێر سازکراوە و لە میانیدا دروشمی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، بەرزکراوەتەوە، رەت دەکاتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و تیایدا ھاتووە: "حکومەت دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو کۆبوونەوەیە، نوێنەرایەتی دانیشتوانی شارەکانی عێراق ناکات کە ژمارەیەک کەسایەتی بە نائومێدیەوە ھەوڵدەدەن بە ناو دانیشتوانی عێراقەوە باسی لێوە بکەن، کۆبوونەوەکەیش تەنھا نوێنەرایەتی ئەو کەسانە دەکات کە تیایدا بەشدارییان کردووە".
حكومەتی عێراق پێیوایە، کۆبوونەوەکە ھەوڵێکە بۆ شێواندنی رەوشی گشتیی و زیندووکردنەوەی تایفەگەریی، ئەوەیش لە کاتێکدا کە سەرجەم شارەکانی عێراق خۆیان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پێشوەختەی پاک و بێگەر و دادپەراوانە ئامادەکردووە کە ھاوکاتە لەگەڵ خواستی گەلەکەمان و خزمەتکردنی رێرەوی نیشتمانیی کە حکوومەت پێداگیرانە داکۆکی لێ دەکات و گرتوویەتەبەر.
نوسینگەی سەرۆك وەزیران دەڵێت "لەلایەک پێشنیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە رووی دەستووری، یاسایی و لەسەر ئاستی سیاسیش لە عێراق، رەتکراوەتەوە، ھەروەھا حکومەت ھەڵوێستی مێژوویی نەگۆڕی عێراقی لەبەرامبەر پاڵپشتیکردن لە پرسی فەڵەستین و بەرگریکردن لە مافە راوەکانی گەلی فەڵەستین نیشانداوە لەسەرووی ھەموویانەوە مافی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین کە پایتەختەی قودس بێت، جگە لەوەیش بەھەموو شێوەیەک ئەو ھێرش و داگیرکارییەی کە ئیسرائیل بەرامبەر بە خاک و گەلی فەڵەستین ئەنجامی دەدات، رەتکردووەتەوە".
دوێنێ هەینی، 312 كهسایهتی و سەرۆک هۆزی عێراقی لە هۆڵێكی شاری ههولێر كۆبونهوهو داوایان لە حکومەتی عێراق کرد پهیوهندییهكانی لهگهڵ وڵاتانی ناوچهكهو بهتایبهتیش ناوی ئیسرائیل هێنرابوو.